Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 05:29

ڕۆژانى یه‌کشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ پشووى فه‌رمین

بەبۆنەی لەدایكبوونی حەزرەتی عیساوە (س.خ)‌
کوردستان TV
100%

حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی لەدایكبوونی حەزرەتی عیساوە (س.خ)‌ رۆژانی یەكشەممە و دووشەممەی ئەم هەفتەیەی كردە پشووی فەرمی لە هەرێمی كوردستان.

له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى حكوومه‌ت، به‌ڕێز سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند: به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى عیساى مه‌سیحه‌وه‌ (سڵاوى خواى لێبێت)، ڕۆژى دووشه‌ممه‌ 25/12/2017 له‌ هه‌رێمى كوردستان پشووى فه‌رمییه‌، به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ پیرۆزبایى جه‌ژنى له‌دایكبوونى له‌ خوشك و برایانى مه‌سیحى له‌ هه‌رێمى كوردستان و عیراق و ته‌واوى جیهان كرد.

به‌ڕێز دزه‌یى هه‌روه‌ها گوتى: ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ش 24/12/2017 ده‌بێته‌ پشوو، ڕۆژى سێشه‌ممه‌ 26/12/2017 ده‌وامى فه‌رمییه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.