Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 05:17

به‌چه‌ند مەرج کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای که‌رکووک ده‌کرێت

بریاره‌ ڕۆژی سێشەممه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بكرێت
کوردستان TV
100%


لیستی برایەتیی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، چه‌ند خاڵێكیان داوەتە حكومەتی عێراق، بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و ئه‌و خاڵانه‌ش سەرجەمیان پەیوەندییان بە ئاساییبوونەوەی دۆخی كەركووكه‌.

بۆ بەشداریکردن لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لەنێو شاری كەركووك، ئەندامانی پارتی لە لیستی برایەتیی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، چه‌ند خاڵێكیان داوەتە حكومەتی عێراق.

ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك كە نەیویست ناوی بهێنرێت ڕاگەیاند، دەبێت ڕەوشی پارێزگای كەركووك ئاسایی بكرێتەوە و هێزی سەربازی و حەشدی شەعبی لە شارەكە نەمێنێت ئەوجا كۆبوونەوەی ئەنجوومەن دەكرێت.

ئه‌و خاڵانه‌ش سەرجەمیان پەیوەندییان بە ئاساییبوونەوەی دۆخی كەركووك ‌و گەڕانەوەی ئاوارەكان هەیە، تاوەكو ئەو خاڵە جێبەجێ‌ نەكرێت، ناگەڕێینەوە بۆ كۆبوونەوەكان.

لەبارەی دیاریكردنی ڕۆژی سێشەممه‌ لەلایەن ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجوومەن گوتی، بەشداریی كۆبوونەوەكەی ئەمجارە دەبین ئەگەر لە كەركووك ئەنجام نەدرێت، ئەوا كۆبوونەوەكان دەبرێنە دەرەوەی شار، بەلای ئێمەوە ئاسایییە ئەگەر كۆبوونەوەكان لە شارەدێی قەرەناو یان شارەدێی شوان یان شارەدێی بانی مەقان بكرێت.

هەفتەی ڕابردوو ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری هەولێر ڕای گەیاند، ڕۆژی سێشەممه‌ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دەكرێت بە بەشداری سەرجەم پێكهاتە و حزبەكان، بەڵام دیار نییە لە ناو كەركووكە یان لە دەرەوەی شاری كەركووك.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.