Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:34

حەشدی شەعبی لەسەر سنووری سووریا جێگیر دەکرێت

ئەرکیان پاڵپشتیی ھێزەکانی عێراق دەبێت
کوردستان TV
100%

فەرماندەیەکی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی رایدەگەیەنێت، کە گرووپە چەکدارییەکانیان لەسەر سنووری سووریا، جێگیر دەکەن.

قاسم موسڵیح، فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی به‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى راگەیاندووە، کە میلیشیاکانیان لەسەر سنووری عێراق- سووریا ئەرکیان پاڵپشتیی ھێزەکانی سوپای عێراق دەبێت.

قاسم موسڵح ھەروەھا رایگەیاندووە، کە بڕیاری جێگریکردنی میلیشیاکان لەسەر سنووری سووریا دوای ئەوە دراوە، کە لەو وڵاتەوە مووشەک ئاراستەی بنکەکانی پاسەوانی سنووری عێراق کراوە.

گومان دەکرێ چەکدارانی داعش بەشێوەی پارتیزانی ھێرش بکەنە سەر سوپا و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق.

پێشتریش ھێزەکانی سووریای دیموکراتی (ھەسەدە)، کە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) پێکھێنەری سەرەکییەتی، رێککەوتنێکی لەگەڵ ھێزە عێراقییەکان بۆ کۆنترۆلکردنی سنووری نێوان عێراق - سووریا، واژۆ کردبوو.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.