Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 05:17

حیزبی شیوعی کوردستان راگەیێندراوێکی سێ خاڵی لەبارەی دۆخی کوردستان بڵاودەکاتەوە

حیزبی شیوعی داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەرد ‌ده‌كات
کوردستان TV
100%

مەكتەبی سیاسیی حیزبی شیوعی كوردستان رۆژی شەممە 23-12-2017، راگەیێندراوێكی سێ‌ خاڵی لەبارەی دۆخی سیاسی ‌و ئابووری كوردستان و داواكاریی خۆپیشاندەران بڵاوەكردەوە. 

لە خاڵی یەكەمی راگەیێندراوەكەیدا، حیزبی شیوعی پشتیوانی داواكاریی خۆپیشاندەران دەکات، داواش لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەکات داوا رەواكانی خەڵكی كوردستان جێبەجێ‌ بكات، ئەمەش لەڕێگەی گەڕاندنەوەی مووچە ‌و گۆڕینی سیاسەتی ئابووری.

لە خاڵی دوومی راگەیێندراوەكەدا جەخت لەوە كراوەتەوە كە پێویستە بە رێگای ئاشتییانە دەسەڵات ئاڵوگۆڕبكرێت. 

ئەوەش هاتووە: "ناكرێت چارەسەرکردنی قەیرانەكان بە رێككەوتنی دووقۆڵی حیزبی بكرێت، پێویستە حیزبە دەسەڵاتدارەكانی هەرێمی كوردستان بە بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەن ‌و رێگا بە پێكدادانی چەكداری نەدەن، كە دەبێتە مەترسییەكی گەورە لەسەر دواڕۆژی كوردستان".

حیزبی شیوعی لە دوایین خاڵدا داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەرد ‌و پابەندبوون بە ئەنجامەكانییەوە دەکات، ئەمەش بە رێگەچارە دەزانێت بۆئەوەی جەماوەر لەڕێگەی سندووقی دەنگدانەوە ئیرادەی خۆی دەرببڕێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.