Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 22:38

سووریا داوا لەتورکیاو ئه‌مه‌ریکا ده‌کات ده‌ستبه‌جێ له‌ خاکی سووریا بکشێنه‌وه‌

سووریا داوا ده‌كات رێز له‌ سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌ى بگرن
کوردستان TV
100%


له‌ میانی به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی ئاستانه ‌، به‌شار جه‌عفه‌ری باڵیۆزی هه‌میشه‌یی حكومه‌تی سووریا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رۆكی شاندی حكومه‌تی سووریا له‌ گفتوگۆ و دانوستاندنه‌كان ، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی"بانگه‌وازی هه‌ردوو حكومه‌تی توركیا و ئه‌مریكا ده‌كه‌م ده‌ستبه‌جێ سوپاكه‌یان له‌ خاكی سووریا بكشێننه‌وه‌. 

جه‌عفه‌ری، بوونی سوپای توركیا و ئه‌مریكای به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی كراوه‌ و به‌رده‌وام دژ به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی وڵاتەکەی ناساند و داوایکرد ، رێز له‌ سه‌روه‌ری خاكی سووریا بگرن. 

سوپای توركیا له‌ رێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات ده‌ستیگرتووه‌ به‌سه‌ر دوو هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ له‌ جه‌رابلسه‌وه‌ تاوەکو ده‌گاته‌ ئیدلیب، ئه‌مریكاش به‌ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌هاوكاری هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ 15 بنكه‌ی سه‌ربازیی له سووریا جێگیركردووه‌. ‌ 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.