ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودهولهتى سزاکانی سەر کۆریای باکوور توندتر دەکات و بە پڕۆژە بڕیارێک هاوردەو هەناردەکردنی کۆریای باکوور سنووردار دەکرێت.
رەشنووسی بڕیارەکە بۆ قورسترکردنی سزاکانی سەر کۆریای باکوور لەلایەن ئەمریکاوە و بە راوێژکردن لەگەڵ چین ئامادەکرابوو، بەڵام هەر ئەو رەشنووسە لەلایەن رووسیاوە رەخنەی لێگیرا، هەر بۆیە هەندێک گۆڕانکاری تێدا ئەنجامدرا و دوای ئەوە دەنگی لەسەردرا.
یەکێک لە گۆڕانکارییەکان، درێژکردنەوەی ماوەی گەڕاندنەوەی کرێکارە کۆرییەکان بوو لە 12 مانگەوە بۆ 24 مانگ بۆ وڵاتی خۆیان.
بەگوێرەی پرۆژە بڕیارەکە، لەمەودوا کۆریای باکوور ناتوانێت زیاتر لە چوار ملیۆن بەرمیل نەوت لە ساڵێکدا هاوردەی وڵاتەکەی بکات.
هەر بە گوێرەی پڕۆژە بڕیارەکە، هاوردەی بەرهەمی نەوتی پاڵێوراو بۆ کۆریای باکوور سنووردار دەکرێت.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودهولهتى لە رێگای ئەم پڕۆژە بڕیارەوە، هەناردەکردنی بەروبوومی خۆراکی و ئامێری کارەبایی و تەختە و بەرد و چەندین شتی دیکە بۆ دەرەوە قەدەغە دەکات.
وو هایتاو، جێگری باڵیۆزی چین لە نەتەوەیەکگرتووەکان گوتی: "گرنگە هەموولایەک بە تەواوی بەم نامەیە و پڕۆژە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشەوە پابەند بێت. دەبێت تەواوی لایەنەکان بەرپرسیارێتی خۆیان و پابەندبوونی خۆیان لەم بوارەوە جێبەجێ بکەن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.