Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 07:29

سوپای عێراق له‌ میحوه‌ری مه‌خمور گوێر هیچ پێشڕەویەکیان نەکردووە

رێگەی نێوان مەخمور گۆێڕیان كۆنترۆڵ نەكردووە
کوردستان TV
100%


هێزێكی ئەمنی عێراق ماوەیەكی زۆرە لە گوندی بونكینەن لە سنوری مەخمور گوێر و تا ئێستاش ئەو هێزە هەر لە شۆێنەكەی خۆی ماوەتەوە هیچ پێشڕەویه‌كی نەكردووە، فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازیش ئه‌مه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ رێگەی نێوان مەخمور گۆێر لەلایەن سوپای عێراقەوە كۆنترۆڵ كرابێت.

هێزی پێشمەرگەی كوردستان له‌ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو له‌ ئاماده‌باشی ته‌واوداییه‌، فەرماندەیەك لەهێزی پێشمەرگەی كوردستان ئەوەی رەتكردەوە كە رێگەی نێوان مەخمور گۆێر لەلایەن سوپای عێراقەوە كۆنترۆڵ كرابێت تەئكیدیشی كردەوە سوپای عێراق هیچ پێشڕەویەكیان نەكردووە.

لیوا زریان شێخۆ فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگە لەمیحوری مەخمور گوێر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هێزێكی ئەمنی عێراق ماوەیەكی زۆرە لە گوندی بونكینەن لە سنوری مەخمور گوێر و تا ئێستاش  ئەو هێزە هەر لە شۆێنەكەی خۆی ماوەتەوە هیچ پێشڕەویكی نەكردووە و تا ئێستاش ئەو رێگەیە لەلایەن هێزە عیراقییەكانەوە كۆنترۆڵ نەكراوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.