ھێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌مریكا كه‌سێكیان ده‌ستگیر كرد كه پیلانی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆرستی ھه‌بووه له ئاھه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵی نوێ‌دا، ده‌ستگیركراوه‌كه ته‌مه‌نی 39 ساڵانه.
ئاژانسه‌كان له زاری به‌رپرسانی ئه‌منی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه، ھێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌پشتبه‌ستن به‌زانیارییه ھه‌واڵگرییه‌كان، كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه كه پیلانی بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌و په‌لاماری تیرۆرستی داڕشتووه له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئاھه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵی نوێ‌دا له شاری سانفرانسیسكۆ.
راشیگه‌یاندوه: كه‌سه ده‌ستگیركراوه‌كه ته‌مه‌نی 39 ساڵانه، له ئێستادا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیسدایهو پێشتریش تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی دراوه‌ته پاڵ كه ھاوكاری بۆ گروپی تیرۆرستی داعش كۆكردوهتهوهو له‌رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشه‌وه په‌یام و داواكارییه‌كانی داعشی بڵاوكردوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و كه‌سه پلانی ئه‌وه‌ی هه‌بووه له ئاهه‌نگی شه‌وی ساڵی نوێ‌دا كاری تیرۆرستی ئه‌نجامبدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.