بۆ ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ هه‌ر وڵاتێك به جۆرێك خۆشییه‌كانیان ده‌رده‌برن به شێوه‌یه‌ك كه گوزارشت له كلتووری وڵاته‌كانیان ده‌كه‌ن .
له شاره‌كانی ئایوسیای پایته‌ختی كۆنی تایله‌ندییه‌كان به بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێ كۆمه‌ڵێك فیل دیاری كریسمسیان بۆ قوتابخانه‌یه‌ك بردووه ودابه‌شی سه‌ر قوتابییه‌كانیان كردووه.
ئه‌و فیلانه به هۆی لموزه‌كانیان دیاری تایبه‌ت به مناڵه‌كان ده‌به‌خشن و سه‌مایان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن ، ئه‌وه له كاتێكدایه ئه‌و فیلانه تایبه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته راهێنراون .
فیله‌كان به جلوبه‌رگی بابا نوئێله‌وه له نێو قوتابخانه‌كان سه‌ما ده‌كه‌ن و دیارییه‌كانی وه‌ك میزه‌ڵان و یاری مناڵانه‌ی ورچ پێشكه‌ش به مناڵه‌كان ده‌كه‌ن و ئاسووده‌ییان پێ ده‌به‌خشن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.