وەزارەتی دەرەوەی كۆریای باكور رایگەیاند، بڕیاری نەتەوە یەكگرتووەكان دژی كۆریا دەبێتە هۆی دروستكردنی قەیرانی ئابووری لە سەرتاسەری كۆریادا.
وەزارەتی دەرەوەی كۆریای باكور لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئەو قۆناغە تازەیە بۆ ئەوان كە لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە بەسەریاندا سەپێندراوە و كارێكی شەڕانگێزییە.
هەروەها لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە ئەو سزا نوێیەی نەتەوە یەكگرتووەكان دەبێتە هۆی دروستبوونی قەیرانی دارایی لەسەرتاسەری كۆریادا ، بەڵام ئێمەش خاوەنی چەكی ئەتۆمین.
روونیشیكردەوە كە ئێمە بەشێوەیەكی گەورەتر وەڵامی نەتەوە یەكگرتووەكان دەدەینەوە، بەبوونی چەكی ئەتۆمی كە گەورەترین چەكە بۆ ئێمە.
22ی ئەم مانگە، ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بڕیاری سەپاندنی سزای ئابووری نوێی بەسەر كۆریادا پەسەندكرد
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.