ژێرده‌ریاییه رووسییه‌كان به جموجۆڵێكی زۆر و نائاساییه‌وه له زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی و ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست بوونیان هه‌یه و ئامانجییان دیار نییه، به‌ڵام ناتۆ نیگه‌رانی ئه‌وه‌یه رووسه‌كان سه‌رقاڵی ده‌ستكاریی كیبڵه‌كانی په‌یوه‌ندیی ژێر ئاوه‌كان بێت كه زانیاریی گرنگ ده‌گوازنه‌ه‌وه بۆ ئه‌وڕوپا و ئه‌مریكای باكوور.
به‌رپرسانی سه‌ربازیی و ئه‌منی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) هۆشداریی ده‌ده‌ن كه چالاكییه‌كانی ژێرده‌ریایی رووسیا له زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی و ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست به‌شێوه‌یه‌كی بێوێنه زیادی كردووه.
ئه‌و زیادبوونی چالاكییانه‌ی ژێرده‌ریاییه رووسییه‌كان به‌هۆی ئه‌وه مایه‌ی نیگه‌رانییه كه چه‌ندین كێبڵی په‌یوه‌ندیی زۆر گرنگ له ژێر ئاوه‌كانی ده‌ریادا هه‌یه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی ئینته‌رنێتیی و ته‌له‌فۆنیی هه‌ردووك كه‌ناراوی زه‌ریا بۆ یه‌كتر ده‌گوازێته‌وه و زانیاریی گرنگیش به‌شێوه‌ی رۆژانه له‌و كێبڵانه‌وه ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت له نێوان ئه‌و دوو كیشوه‌ره‌دا.
فه‌رمانده‌ی هێزیی ده‌ریایی ناتۆ به واشنتن پۆستی راگه‌یاندوو كه چالاكیی ژێرده‌ریاییه‌كانی رووسیا به‌تایبه‌تیی له نزیك كێبڵه‌كانی په‌یوه‌ندیی، جێگه‌ی پرسیاره. بێگومان رووسیا به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێت كه زانیاریی له‌سه‌ر ژێرخان و سیسته‌می پێكهاته‌كانی ناتۆ و ئه‌ندامانی ئه‌م په‌یمانه ده‌ستكه‌وێت.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.