Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 09:16

خه‌سرۆ گۆران: هه‌ندێک لایه‌نی سیاسی هه‌ن نایانه‌وێت هه‌ڵبژاردن له‌ کوردستان ئه‌نجام بدرێت

خه‌سرۆ گۆران هه‌ڵبژاردن به‌ باشترین چاره‌سه‌ر ده‌زانێت
خه‌سرۆ گۆران: هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی هه‌ن نایانه‌وێت هه‌ڵبژاردن له‌ كوردستان ئه‌نجام بدرێت
کوردستان TV
100%

به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی هه‌ن كه‌ نایانه‌وێت هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت.

دوێنێ شه‌و له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ پڕۆگرامی دیڤچوونی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان، خه‌سرۆ گۆران به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كه‌ بڕیاره‌ مانگی پێنجی ساڵی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت رایگه‌یاند: پێده‌چێت هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌ كاتی خۆیدا به‌رێوه‌بچێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌غدا به‌م شێوه‌یه‌ دژی كورد بجوڵێته‌وه،‌ وه‌ك باشترین هه‌ڵوێستی سیاسی كورد دژی بڕیاره‌كانی به‌غدا، بایكۆتكردنی به‌شداربوونه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق.

به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌روه‌ها بۆ تێپه‌ڕاندن له‌و دۆخه‌ چه‌قبه‌ستوویه‌ی ئێستای ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵبژاردن به‌ باشترین چاره‌سه‌ر ده‌زانێت و هاوكات ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه‌ به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی هه‌ن كه‌ نایانه‌وێت هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.