وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاندووه كه نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س له هێزه‌كانی پۆلیسی بۆ پاراستنی هاوڵاتییان له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی كریسمس له‌م وڵاته ئاماده كردووه.
به‌گوێره‌ی وته‌كانی ژۆرژ كۆڵمب وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا 54 هه‌زار هێزی پۆلیس, 36 هه‌زار هێزی ئاسایش و 7 هه‌زار سه‌ربازی سه‌ر به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سنتینیل، له شه‌وی كریسمسدا له‌م وڵاته جێگیر ده‌بن و ئاسایشی هاوڵاتییان ده‌گرنه ئه‌ستۆ.
ئه‌م راگه‌یه‌نراوه‌ی حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا چه‌ند رۆژێك دوای ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه داعش هه‌ڕه‌شه‌كانی خۆی له چه‌ندین وڵاته‌ی ئه‌وڕوپی راگه‌یاندووه. هه‌ر بۆیه‌شه كه به‌رپرسانی ئه‌منی و سه‌ربازیی ئه‌وڕوپا ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌یان به جیددی وه‌رگرتووه، چونكه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا هێرشی زۆر خوێناویی كراوه‌ته‌وه سه‌ر وڵاته‌كانیان.
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.