فه‌رمانده‌یه‌كی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی داوا ده‌كات زمانی كوردی له‌سه‌ر تۆماره فه‌رمییه‌كانی عێراق نه‌هێڵدرێت و كاری پێنه‌كرێت.
یه‌زن مشعان جبووری، فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌م زمانی كوردی له‌سه‌ر هه‌موو تۆماره فه‌رمییه‌كانی عێراق هه‌ڵبگرێت.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێ: ده‌بێ زمانی عه‌ره‌بی وه‌ك ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ی جیهان تاكه زمانی فه‌رمی بێت له وڵات‌دا.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی میلیشیا شیعه‌كان پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراقه ،چونكه زمانی كوردی ، له‌پاڵ زمانی عه‌ره‌بی وه‌ك زمانێكی فه‌رمی له ده‌ستووری عێراق دانی پێدانراوه.
سه‌رچاوه: به‌غدا ئه‌لیۆم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.