سه‌رۆك كۆماری تاجیكستان نیگه‌رانی هاتنی چه‌كدارانی داعشه بۆسه‌ر سنووری وڵاته‌كه‌ی، له هێرشێكدا بۆ سه‌ر پاسه‌وانانی سنووری ئه‌م وڵاته‌ش كه به‌م دواییه روویداوه، ئه‌فسه‌رێكی پله باڵای وڵاته‌كه كوژراوه، وه دوای هێرشه‌كه تاجیكستان به‌هۆی نیگه‌رانی له دزه‌ی چه‌كدارانی داعش بۆ ناو خاكی وڵاته‌كه‌ی، بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ سنووه‌ركانی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان داخست.
به‌رپرسانی ئه‌منیی رووسیاش سه‌باره‌ت به بوونی چه‌كدارانی داعش له سنووره‌كانی تاجیكستان هۆشداریی جیددیی ده‌ده‌ن و ئه‌لیكسانده‌ر بۆرتینكۆڤ سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی فیدراڵی رووسیا ده‌ڵێت چه‌كدارانی داعش دوای شكست له عێراق و سووریا به‌شێوه‌ی گروپ ره‌وانه‌ی ئه‌فغانستان كراون تا له‌وێوه دزه بكه‌نه نێو خاكی وڵاتانی ئاسیای ناوه‌ڕاست.
هه‌روه‌ها ئاژانسی سپۆتنیكی رووسیی رۆژی رابردوو له‌سه‌ر زاری نوێنه‌ری تایبه‌تی رووسیا بۆ كاروباری ئه‌فغانستان رایگه‌یاند كه چه‌كدارانی داعش له سووریا و عێراقه‌وه هاتوونه‌ته ئه‌فغانستان و له ناوچه باكوورییه‌كانی ئه‌م وڵاته جێگیر بوونه و مه‌زه‌نده ده‌كرێت كه ژماره‌یان 10 هه‌زار كه‌س بێت.
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.