Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 11:27

رۆژنامه‌یه‌کی عه‌ره‌بی: سه‌رکرده‌ی حزبه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌کانی کوردستان به‌ نهێنی له‌گه‌ڵ به‌غدا کۆبوونه‌ته‌وه‌

ده‌یانه‌وێ پشتیوانی به‌غدا بۆ نه‌هێشتنی حكوومه‌تی هه‌رێم مسۆگه‌ر بكه‌ن
کوردستان TV
#7
100%

سه‌ركرده‌ی ژماره‌یه‌ك حزبی ئۆپۆزسیۆنی كوردستان به‌ نهێنی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا كۆبوونه‌ته‌وه‌ و ده‌یانه‌وێ پشتیوانی به‌غدا بۆ نه‌هێشتنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مسۆگه‌ر بكه‌ن .

به‌رپرسێكی سیاسی باڵا به‌ رۆژنامه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بی ئه‌لجدیدی راگه‌یاندووه‌: سه‌ركرده‌ی به‌شێك له‌ حزبه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی كوردستان به‌ نهێنی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی به‌غدا كردووه‌، به‌و ئامانجه‌ی پشتیوانی به‌غدا به‌ده‌ست بهێنن، بۆ پاڵپشتیكردنی ته‌واوه‌تی به‌غدا له‌ خۆپێشانده‌ران و به‌كارهێنانی خۆپێشانده‌ران بۆ له‌ناوبردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دواتریش پێكهێنانی حكوومه‌تێكی سه‌ر به‌ به‌غدا له‌لایه‌ن ئه‌و حزبه‌ ئۆپۆزسیۆنانه‌وه‌.

به‌رپرسه‌ باڵاكه‌ ده‌شڵێ: ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌یانه‌وێ ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بقۆزنه‌وه‌ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان به‌دی بهێنن، شه‌قام و خه‌ڵكی كوردستانیش بكه‌نه‌ ئامرازێك و به‌كاریان بهێنن، تا خۆیان حكوومه‌تێكی سه‌ر به‌ به‌غدا له‌ هه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ن.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.