بۆب هێرمان گیڤنز كه ده‌رهێنه‌ری فیلم كارتۆنه‌كانی وه‌ك تۆم و جیری و دافی داك و سپی به‌فرین و حه‌وت كورته باڵاكه‌یه، له ته‌مه‌نی 99 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
بۆب گیڤنز نزیك به 60 ساڵ له بواری ئه‌نیمه‌یشندا كاری كرد و له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ناوداره‌كانی وه‌ك واڵت دیزی و وارنه‌ر برادرز و چه‌ندی دیكه‌ش هاوكاریی هه‌بووه.
گیڤنز به‌درێژایی شه‌ست ساڵ كاراكته‌ره كارتۆنییه‌كانی وه‌ك تۆم و جیری، باگزبانی، گارفیڵد و هاوڕێیانی، سپی به‌فرین و حه‌وت كورته باڵاكه و درووستكرد كه هه‌موو ئه‌مانه به سه‌ركه‌وتووترین كاراكته‌ره كارتۆنییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان هه‌ژمار ده‌كرێن.
هه‌واڵی كۆچی دوایی بۆب گیڤنز له‌لایه‌ن كچه‌كه‌یه‌وه دوای 10 رۆژ له گیان سپاردنی بڵاوكرایه‌وه و ماریانای كچی وتی: باوكم به‌هۆی نه‌خۆشیی سییه‌كانی و ناله‌باریی هه‌ناسه‌كێشان له 14ـی دیسه‌مبه‌ری 2017 له باربانكی كالیفۆرنیا كۆچی دوایی كردووه.
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.