Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 13:17

کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دواخرا

بۆ دوای پشووی سەری ساڵ
کوردستان TV
100%

کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کە بڕیار بوو ڕۆژی سێشەممەی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ئەنجام بدرێت، دواخرا بۆ دوای پشووەکانی سەری ساڵ.

بڕیار بوو ڕۆژی سێشەممە 26ی كانونی یه‌كه‌می 2017، کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی جەژنەکانی سەری ساڵ لەسەر داوای ئەندامانی کلدو ئاشورییەکانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ئەو کۆبوونەوەیە دواخرا بۆ دوای پشووی سەری ساڵ.

شایه‌نی باسه‌ هەفتەی ڕابردوو ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری هەولێر ڕای گەیاند، ڕۆژی سێشەممه‌ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دەكرێت بە بەشداری سەرجەم پێكهاتە و حزبەكان، بەڵام دیار نییە لە ناو كەركووكە یان لە دەرەوەی شاری كەركووك.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.