Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 13:15

به‌هۆی خۆپیشاندانه‌کانه‌وه‌ کەناڵێک و دوو رادیۆ سوتێنران

ڕۆژی 18ی ئەم مانگە، لە سلێمانی و دەڤەری ڕاپەرین و گەرمیان، خۆپێشاندانكرا
کوردستان TV
100%

ڕۆژی 18ی ئەم مانگە، لە سلێمانی و دەڤەری ڕاپەرین و گەرمیان، خۆپێشاندان لە ناوچە جیاجیاكان دەستی پێ كرد و سەرەتای گۆڕینی ئاراستەی خۆپێشاندانەكان لە خۆپێشاندانی مەدەنی و دوور لە توندوتیژی لە شارەدێی پیرەمەگروون دەستی پێ كرد و دواتر ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان گۆراو بۆ توندوتیژی و سوتاندنی چه‌ند باره‌گایه‌كی لێكه‌وته‌وه‌.


ئەمڕۆ یەكشەممه‌ كاروان ئەنوەر سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای ڕۆژنامەنووسان ڕاپۆرتی زیانەكانی خۆپیشاندانەكانی بڵاو كردەوە كە تیایدا هاتووە، بەداخەوە لەهەموو ئەو خۆپیشاندان و پشێوییانەدا كە لەهەرێم روودەدەن، میدیاكاران و كەناڵەكانی راگەیاندن دەبێت گەورەترین زیانیان بەربكەوێت.

لەبەشێكی ڕاپۆرتەكە هاتووە، سووتاندنی كەناڵی تەلەڤزیۆنی راپەڕین لە رێكەوتی 19/12/2017 بەچەند دەستێك لەناو خۆپیشادەرانەوە، بردنی سەرجەم ئامێرو كەلوپەلەكانی.. هاوكات هەر لە رانیەو لەهەمان رۆژدا هەردوو رادیۆی مەشخەڵان و رادیۆی دەنگی یەكگرتوو سووتێنران و تاڵانكران.

كاروان ئاشكرای كردووە رووی دەممان دەكەینە ئەو میدیاكارانەی رووماڵی خۆپیشاندان و پشێوی و رووداوەكان دەكەن، بۆ وێنەگرتن و بەجێگەیاندنی كارەكەیان، شوێنی ستانداردی جیهانی بەكار بهێنن و هەوڵ بدەن خۆیان تێكەڵاوی خۆپیشاندەرو پۆلیسیش نەكەن و جلوبەرگی جیاواز بپۆشن، بەتایبەت ئەو هێڵەكانەی كە سەندیكا دابەشی كردووە بەسەر پەیامنێراندا، چونكە لەگەڵ سەرجەم هێزەكان وا رێككەوتووین كە ئەو بەرگانە رێپێدراوی ئێمەن و پێویستە رەچاوی پاراستن و رێز لەكاریان بگیرێت و بتوانرێت لە رووماڵكردندا شوێنی تایبەتیان هەبێت.

ڕۆژی 18ی ئەم مانگە، لە سلێمانی و دەڤەری ڕاپەرین و گەرمیان، خۆپێشاندان لە ناوچە جیاجیاكان دەستی پێ كرد و سەرەتای گۆڕینی ئاراستەی خۆپێشاندانەكان لە خۆپێشاندانی مەدەنی و دوور لە توندوتیژی لە شارەدێی پیرەمەگروون دەستی پێ كرد و دواتر ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان گۆراو بۆ توندوتیژی و سوتاندنی چه‌ند باره‌گایه‌كی لێكه‌وته‌وه‌ و بارەگای پێنج حزبی كوردستان و ئاسایش سووتێنران، رۆژێك دواتر لە كۆیە و كفری و ڕانیە خۆپێشاندەران هەڵیانكوتایە سەر بارەگای حزبەكان و هێزەكانی یەكێتیش ڕووبەڕووی خۆپێشاندەران بوونەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.