Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 13:23

شاندێکی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاسپۆرت و نشینگەو کارتی زانیاری و رەگەزنامەى هەرێم سەردانی به‌غدا دەکات

شاندێك لە هەرێمی كوردستانەوە سەردانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەكات
کوردستان TV
100%

شاندێكی بەڕێوەبەرایەتییەكانی پاسپۆرت ‌و نشینگە ‌و كارتی زانیاری ‌و رەگەزنامە لە هەرێمی كوردستانەوە سەردانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەكات، ئەندامێكی شاندەكەش ئامانجی سەردانەكەیان ئاشكرادەكات.

عەمید دیدار عومەر، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر بە رووداوی راگەیاند، شاندەکە لە بەڕێوەبەری گشتیی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان ‌و هەرچوار بەڕێوەبەری پاسپۆرت ‌و نشینگە ‌و كارتی زانیاری ‌و رەگەزنامەی پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك پیكهاتووە و رۆژی دووشەممە 25-12-2017 سەردانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەكەن.

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەولێر ئاماژەی بەوەدا کە سەردانەكە بۆ بەرەوپێشچوونی كارەكان ‌و وەرگرتنی رێنماییە بۆ چۆنییەتی كاركردن لە ساڵی نوێدا.

لەڕووی ئیدارییەوە بەڕێوەبەرایەتییەكانی پاسپۆرت ‌و نشینگە ‌و كارتی زانیاری ‌و رەگەزنامەی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراقن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.