رێكخراوێكی به‌ریتانی رایده‌گه‌یه‌نێت؛ رێكخراوی داعش له ساڵی (2014)ه‌وه هه‌تا كۆتایی ئه‌مساڵ، زیاتر له (50) هێرشی كیمیایی له عێراق و سووریا ئه‌نجامداوه، زۆرترین هێرشه‌كانیش له شه‌ڕی مووسڵدا بوون.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رێكخراوی كۆنفلێكت مۆنیته‌ر، كه تایبه‌تمه‌نده له بواری به‌رگریی و نه‌هێشتنی تیرۆردا، له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی داعش له ناوه‌ڕاستی ساڵی (2014)ه‌وه هه‌تا كۆتایی ئه‌مساڵ، (52) هێرشی كیمیایی كردوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی عێراق و سووریا و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، داعش له رێگه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌ند كه‌ره‌سته‌یه‌كی سه‌ربازیی عێراقی، كه مه‌وادی كیمیاییان تێدا بووه، په‌ره‌ی به موشه‌كه‌كانی داوه و هێرشی ئه‌نجامداوه.
باسی له‌وه‌شكراوه، زۆرترینی هێرشه كیمیاییه‌كانی داعش له شه‌ڕی مووسڵدا بوون و (19) جار هێرشی كردوه‌ته سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و ناوچه جیاوازه‌كانی نیشته‌جێبوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.