Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 13:15

له‌ سلێمانی تەرمی هاوڵاتییەک بە کوژراوی دۆزرایەوە

نزیكی 4 ڕۆژە كوژراوه‌
کوردستان TV
100%

تەرمی هاوڵاتییەك له‌ شاری سلێمانی له‌ نزیك پرۆژه‌ی شاری دایك به‌ كوژراوی دۆزرایه‌وه‌ و بەپێی زانیارییەكان نزیكی 4 ڕۆژە كوژراوه‌.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، دوای ئاگادار كردنەوەی هێزەكانی پۆلیس ، تەرمی هاوڵاتییەك  لەناو پڕۆژەی شاری دایك (بەرامبەر چاڤی لاند ) بە كوژراوی دۆزرایەوە.

دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان تەرمی هاوڵاتییەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لە شاری سلێمانی كرا  .

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان ئەو هاوڵاتییە ڕەگەزی نێرەو تەمەنی نزیكەی 30 ساڵ دەبێت و نزیكی 4 ڕۆژە كوژرا وەو بەهۆی ئەوەی هیچ ناسنامەیەكی پێ‌ نەبووە تا ئێستا ناوو تەمەن و شوێنی نیشتەجێبونی نەزانراوە .

لە ئێستاشدا هێزەكانی پۆلیس سەرقاڵی لێكۆڵینەوەی وردن و پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ ڕودداوەكە كراوەتەوە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.