Erbil 38°C دووشەممە 11 تشرینی دووەم 01:13

داھات و ھه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق له‌ مانگی رابردوودا گه‌یشتووه‌ته‌ زیاتر له‌ 6 ملیار دۆلار

داھات و ھه‌نارده‌ی نه‌وتی عيراق زیادیكردووه‌
کوردستان TV
100%

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ئاماره‌كانی كۆمپانیای به‌ بازاركردنی نه‌وتی كۆمپانیای سۆمۆی ئاشكرای كردووه‌و رایگه‌یاندووه‌ : داھات و ھه‌نارده‌ی نه‌وتی عيراق له‌ مانگی تشرینی دووه‌می رابردوودا به‌ به‌راورد به‌ مانگی تشرینی یه‌كه‌م زیادیكردووه‌، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ مانگی رابردوودا بڕی ١٠٥ ملیۆن و ٥٠ ھه‌زار و ٨١٩ به‌رمیل نه‌وتی خاو  ھه‌نارده‌ كراوه‌ و داھاته‌كه‌شی گه‌یشتووه‌ته‌ زیاتر له‌ ٦ ملیار و ٢١ ملیۆن و ١١٣ ھه‌زار دۆلار.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ له‌ مانگی پێشووتردا داھاتی ھه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق ٥ ملیار و ٤٥٠ ملیۆن دۆلار بووه‌ و بڕی ھه‌نارده‌كراویش١٠٣ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بووه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.