Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 13:16

ئاڵۆزییەکانی چەند رۆژی رابردوو کاریگەری لەسەر بازاڕی سلێمانی دروستکردووە

دۆخەكە ئارام بۆتەوەو بازاڕ دەستی بەجموجۆڵ كردۆتەوە
کوردستان TV
100%

خۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردوو لە سلێمانی و دەڤەری ڕاپەرین و گەرمیان، كاریگەری نەرێنیان لەسەر بازاری شاری سلێمانی دروستكردووە .

شێخ مستەفا شێخ عەبدولرەحمان سەرۆكی یەكێتی هاوردەو ناردنكارانی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەگەرچی خۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردوو كە لەچەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان روویدا، كاریگەری نەرێنیان لەسەر بازاری سلێمانی دروستكردووە، بەڵام خۆشبەختانە دۆخەكە ئارام بۆتەوەو بازاڕ دەستی بەجموجۆڵ كردۆتەوە.

سەرۆكی یەكێتی هاوردەو ناردنكارانی هەرێمی كوردستان داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات دۆخه‌كه‌ به‌ره‌و ئه‌قارێكی ئاڵۆز نه‌بردرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زه‌رمه‌ندی یه‌كه‌م چینی هه‌ژاره‌، زیان به‌كه‌س نه‌گه‌یه‌نرێت.


ڕۆژی 18ی ئەم مانگە، لە سلێمانی و دەڤەری ڕاپەرین و گەرمیان، خۆپێشاندان لە ناوچە جیاجیاكان دەستی پێ كرد و سەرەتای گۆڕینی ئاراستەی خۆپێشاندانەكان لە خۆپێشاندانی مەدەنی و دوور لە توندوتیژی لە شارەدێی پیرەمەگروون دەستی پێ كرد و دواتر ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان گۆراو بۆ توندوتیژی و سوتاندنی چه‌ند باره‌گایه‌كی لێكه‌وته‌وه‌ و بارەگای پێنج حزبی كوردستان و ئاسایش سووتێنران، رۆژێك دواتر لە كۆیە و كفری و ڕانیە خۆپێشاندەران هەڵیانكوتایە سەر بارەگای حزبەكان و هێزەكانی یەكێتیش ڕووبەڕووی خۆپێشاندەران بوونەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.