سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شنگال دەڵێت، حەشدی شەعبی لە دامودەزگاکانی شنگالدا وێنەی (خامنهيی)ی داناوە و ناوی ئەو شوێنەی بە وێنەوە پشتڕاست کردەوە، کە حەشد لەوێدا وێنەی داناون.
لە دوای ١٦ ئۆکتۆبەر، کە حەشدی شەعبی بە یارمەتیی گرووپێکی خیانەتکار و وڵاتێکی هەرێمی، دەستی بەسەر کەرکووکدا گرت، دواتر چوونە شنگال و دەستیان بەسەر شنگالیشدا گرت.
ئێستا حەشدی شەعبی کە لە شنگالن، بە گوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شنگال کە نەیویست ناوی ببرێ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: ''میلیشیای حەشدی شەعبی وێنەی (خامنهيی) لەسەر دامودەزگاکانی شنگال داناوە.''
سەرچاوەکە ناوی ئەو شوێنانەی هێنا کە وێنەی (خامنهيی) لەسەر دانراوە، لەوانە گەڕەکی شەهیدانی قەزای شنگالە، کە وێنەکانی لێ دانراوە و لە چەندین دامودەزگای دیکەشدا، بەتایبەت لە قوتابخانەکاندا وێنەکان دانراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.