جێگرى یه‌كه‌مى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان، په‌یامێكى به بۆنه‌ى رووداوه‌كانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه بڵاوكرده‌وه، هاتووه: ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و خۆپیشاندانى مووچه‌خۆران و كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ماف و ئازادییه‌كان پێویست و رێزلێگیراوه و مافێكى سه‌ره‌تاییشه، به‌ڵام زۆر پێویسته ئه‌و جه‌ماوه‌ره خۆڕاگره خۆیان له ئاژاوه‌گێڕ و ده‌ستى تێكده‌رانه‌ى ئه‌ملاو ئه‌ولا بژار بكه‌ن و نه‌هێڵن كه ئامانجه‌كانیان به‌لاڕێدا ببرێت.
دەقی پەیامەکە ..
به‌ناوى خواى گه‌وره‌و میهره‌بان
جه‌ماوه‌رى به‌شه‌ره‌ف و خۆڕاگری گه‌لى كوردستان
كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان
پێشمه‌رگه ئازا‌و جوامێره‌كان
سڵاوێكى گه‌رم...
له‌م ساته‌وه‌خته‌دا كه من ئه‌م نامه‌یه‌تان ئاراسته ده‌كه‌م له‌سه‌ر ته‌ختى چاره‌سه‌ركردنم، كه به‌هۆی تێكچوونى بارى ته‌ندروستیمه‌وه دووچارم هاتووه، به‌داخه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك لێتان دووركه‌وتوومه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه هه‌میشه دڵم له‌لاتانه‌و له‌گه‌ڵ مه‌ینه‌تى ژیان و ئێش و ئازاره‌كانتان دام، هه‌ر لێره‌وه‌ش سوپاسى یه‌كه‌به‌یه‌كه‌تان ده‌كه‌م، چونكه له هه‌واڵپرسی و نواندنى دڵسۆزى خۆتان درێغیتان له ئاست ئێمه‌دا نه‌كردووه، بۆیه له‌ناخى دڵمه‌وه هیواى ته‌مه‌ن درێژی و له‌شساغى بۆ هه‌مووتان ده‌خوازم و خواى گه‌وره له هه‌ر ده‌رد و به‌ڵایه‌ك بتانپارێزێت، هه‌روه‌ك سوپاس زۆریشم ئاراسته‌ى هه‌موو ئه‌و به‌ڕێز و تێكۆشه‌رانه‌ش ده‌كه‌م كه چ به‌ناوى كه‌سایه‌تى خۆیان یان به‌نوێنه‌رایه‌تى حزب و رێكخراوه‌كانیانه‌وه له هه‌واڵ و ته‌ندروستیان پرسیوین.
به‌ڕێزان له‌م چه‌ند رۆژه‌دا كه گه‌له‌كه‌مان و به‌تایبه‌ت له سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌جه‌و گه‌رمیان و پشده‌رو بتوێن و ناوچه‌ى كۆیه‌ش له ئه‌نجامى خۆپیشاندان و ده‌ربڕینى ناڕه‌زایه‌تى خه‌ڵك له ئاست بێ دادى و نه‌بوونى مووچه‌و كه‌مبوونه‌وه‌ى خزمه‌تگوزارییه‌كان هاتۆته پێش، كه به‌داخه‌وه كارى توندوتیژی و چه‌ندین شه‌هید و برینداریشی لێكه‌وتۆته‌وه، من ده‌مه‌وێت لێره‌دا به‌راشكاوى ئه‌وه رابگه‌یه‌نم كه ناره‌زایی ده‌ربڕین و خۆپیشاندانى مووچه‌خۆران و كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ماف و ئازادییه‌كان پێویست و رێزلێگیراوه‌و مافێكى سه‌ره‌تاییشه، به‌ڵام زۆر پێویسته ئه‌و جه‌ماوه‌ره خۆڕاگره خۆیان له ئاژاوه‌گێڕ و ده‌ستى تێكده‌رانه‌ى ئه‌ملاو ئه‌ولا بژار بكه‌ن و نه‌هێڵن كه ئامانجه‌كانیان به‌لاڕێدا ببرێت و زیان به باره‌گاو دام و ده‌زگا حكومى و شوێنه گشتییه‌كان بگه‌یه‌نرێت، چونكه رێگا راسته‌كه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینى هێمنانه‌و مه‌ده‌نیانه‌یه، نه‌ك ئه‌وه‌ى كه ئێستا ده‌گوزه‌رێت.
ئه‌ركى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیشه كه به‌هاوبه‌شی و هه‌ماهه‌نگى ده‌زگا شه‌رعییه‌كانى تر‌ى هه‌رێمى كوردستان رێوشوێنى گونجاوى بێ توندوتیژی بگرنه‌به‌ر بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه‌و كار بۆ دابینكردنى داخوازییه ره‌واكانى خه‌ڵك بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌ركى ده‌زگاكانى پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانیشه كه به‌شێوه‌یه‌كى شارستنیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا بكه‌ن و سه‌روماڵی هاووڵاتیانیش بپارێزن، له هه‌مان كاتدا پاراستنى دام و ده‌زگاو شوێنه گشتییه‌كانیش له ئه‌ستۆ بگرن.
كوردستانیانى ئازیز...
ئه‌مڕۆی هه‌رێمى كوردستان به قۆناغێكى سه‌خت و دژوار تێده‌په‌ڕێت، له‌لایه‌ك ناحه‌زانى گه‌له‌كه‌مان بۆ دژایه‌تى ئه‌زموونه‌كه‌مان هه‌موو ناكۆكییه‌كانى خۆیان وه‌لاناو له ئاست دژایه‌تى گه‌له‌كه‌مان ده‌نگ و هێزى خۆیان یه‌كخست، به‌ڵام جێگاى داخه كه هه‌ڵوێستى حزب و لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان له ئاست پێداویستى قۆناغه‌كه‌دا نییه و ریزه‌كانمان په‌رته‌وازه‌یه، هه‌ر ئه‌و نارێكییه‌ى خۆمان كاریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى نه‌رێنى دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانمان له ئاست ساده‌ترین مافه‌كانمان خوڵقاند. بۆیه زۆر پێویسته هێزه سیاسییه كوردستانییه‌كان هه‌موو كێشه‌و ناكۆكییه‌كانیان وه‌لابنێن و به‌گیانى یه‌كترقبوڵكردن و لێبوورده‌یی له ته‌ك یه‌كتردا مامه‌ڵه بكه‌ن و كار بۆ یه‌كڕیزى نیشتمانى و یه‌كخستنى خیتابێكى سیاسی نیشتمانى بكه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌ین به‌م شێوازه‌ى ئێستا په‌رته‌وازه‌و لێكترازاو بمێنینه‌وه ئه‌وا چاره‌نووسی ئه‌زموونه‌كه‌شمان به ناڕۆشنى ده‌مێنێته‌وه‌و به‌ره‌و داهاتوویه‌كى نادیار ده‌مانبات.
هه‌ر له دوو توێی ئه‌و نامه‌یه‌داو له سه‌روه‌ختى بۆنه‌كانى سه‌رى ساڵ و له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سیح (ر.خ) پیرۆزبایی گه‌رم له ته‌واوى گه‌لى كوردستان به‌گشتى و خوشك و برا مه‌سیحى و یه‌زیدى و شه‌به‌ك و كلدان و ئاشوورى و سابیئه‌ى مه‌ندائی ده‌كه‌م و هیوادارم ساڵی نوێمان ببێته ساڵی ئاشتى و پێكه‌وه‌ژیان و به‌دیهێنانى ته‌واوى ئامانجه‌كانى گه‌له‌كه‌مان.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى
جێگری یه‌كه‌مى سكرتێری گشتى
یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان
به‌رلین
24/12/2017
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.