Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:11

ئیسپانیا ئاماده‌یه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ که‌ته‌لۆنیا بکات

سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا: ئامادەم بۆ دیالۆگێکی بونیاتنەرو کراوە
کوردستان TV
100%


ماریانۆ راخۆی، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ھەڵسەنگاندنی لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کەتەلۆنیا کردو ئاماژەی بەوە دا کە پارته‌ جیاخوازه‌كان زۆینەی کورسییەکانی پەرلەمانی ھەرێمی کەتەلۆنیایان بەدەستھێناوە، به‌ڵام کەس بۆی نییە بە تەنیا بە ناوی زۆرینەی کەتەلۆتیا قسە بکات".

سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا وتیشی" لە ئەگەری جوڵانەوە لە بە گوێرەی یاسا، ئامادەم بۆ دیالۆگێکی بونیاتنەرو کراوە و راستەقینە".

راخۆی داواکارییەکی کارلێس پیگدێمونتی، سەرۆکی پێشوی ھەرێمی کەتەلۆنیاشی رەتکردەوە کە داوای ئەنجامدانی دیدارێکی کردبوو و له‌وباره‌یه‌وه‌ وتی: "ئەوەی پێویستە لەگەڵ کۆببمەوە ئەو كه‌سه‌یه‌ کە براوەی ھەڵبژاردنەکانە، ئەو کەسەش بەڕێز ئاریماداسە".

لە لایەکی دیکەوە مارتا رۆڤیرا، سکرتێری گشتی پارتی چەپی کۆماریخوازی کەتەلۆنیا لە لێدوانێکیدا لەبارەی ھەڵبژاردنەکان، رایگەیاند" کۆمارى (سەربەخۆیی) جارێکی دیکە سەرکەوتنی بەدەستھێنا". 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.