لە ساڵی 2017 دا زیاتر لە سێ هەزار كۆچبەر لەدەریای ناوەڕاستدا خنكاون و ژمارەی رۆشتنی كۆچبەران لە دەریای ناوەڕاستەوە بۆ ئەوروپا بە بەرواورد لەگەڵ ساڵانی پێشوو كەمیكردووە.
به‌پێی راپۆرتێكی كه‌ناڵی یه‌كی ئه‌ڵمانیا ARD ژماره‌ی هاتنی په‌نابه‌ران له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته‌وه بۆ ئه‌وروپا به به‌رواورد له‌گه‌ڵ ساڵانی پێشوو كه‌میكردووه‌و به‌مپێیه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی خنكاویشن كه‌میكردووه له 2017 دا.
به‌پێی راپۆرته‌كه 3.111 په‌نابه‌ر له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه خنكاون، به‌ڵام له 2014 دا 4.967 هه‌زار په‌نابه‌ر خنكاون و پشتڕاستیش كراوه‌ته‌وه.
كۆی گشتی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌مساڵدا له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه به‌ره‌و ئه‌وروپا هاتوون 249.170 هه‌زار كه‌س بوون، ئه‌مه‌ش به‌ڕێژه‌ی 50% كه‌متر بووه له‌و رێژه‌یه‌ی ساڵی رابردوو.
له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش تا چه‌ند رۆژێك پێش جه‌ژنی له‌دایكبوونی مه‌سیح 5.362 په‌نابه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه.
رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی له 2016 دا 7.807 حاڵه‌تی مردنی تۆماركردووه له‌كاتێكدا له 2015 دا 6.066 حاڵه‌تی مردنی په‌نابه‌ران تۆماركراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.