له میانی ڕكابه‌ریه‌كانی خولی هۆكی سه‌ر سه‌هۆڵی ئه‌مه‌ریكا، تیپی بۆستن برۆنز به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له تیپی دیترۆیت ڕێد وینگزی برده‌وه.
یاریه‌كه له هۆڵی تیی دیی گاردن به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌ران به‌ڕێوه‌چوو، له ماوه‌ی یه‌كه‌مدا، هه‌ردوو تیپ به گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون.
سه‌ره‌تا یاریزان براد مارشاند گۆڵێكی بۆ بۆستن تۆماركرد، دواتر یاریزان فرانز نیلسن گۆڵی به‌رامبه‌ری دیترۆتی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
له ماوه‌ی دووه‌میشدا، ئه‌نجامی یاری گۆڕانكاری دیكه‌ی به‌خۆوه نه‌بینی، تا له ماوه‌ی سێیه‌مدا، یاریزان پاتریس بێرگێرۆن دوو گۆڵی دیكه‌ی بۆ بۆستن تۆماركرد‌و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ش به سه‌ركه‌وتنی بۆستن برۆنز به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك كۆتایی هات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.