Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 04:07

پێشانگای خۆشنووسی له‌ سنه‌

بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ به‌رده‌وام ده‌بێت .
کوردستان TV
100%


له‌ شاری "سنه‌" ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی خۆشنووسانی باڵای ئێرانی له‌وانه‌"م.غولام حوسێن ئه‌میرخانی" دووه‌مین پێشانگای خۆشنووسی كوردی به‌رێوه‌ده‌چێت.

به‌رپرسی دووه‌مین پێشانگای خۆشنووسی كوردی"سابیر میكائیلی" ئاشكرایكرد پێشانگای ئه‌مساڵی خۆشنووسی كوردی له‌ژێر ناوی"مه‌لا حه‌سه‌ن حه‌زین" ده‌بێت و به‌ هاوكاری و پاڵپشتی ئیداره‌ی گشتی فه‌رهه‌نگی ئیسلامی پارێزگای كوردستان و به‌ ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خۆشنووسانی باڵای ئێران به‌رێوه‌ده‌چێت .

له‌ كۆتاییدا" میكائیلی "وتیشی پێشانگای خۆشنوسی كوردی بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ به‌رده‌وام ده‌بێت .

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.