بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانی ده‌وڵه‌مه‌ند سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی گۆی زه‌وی بكه‌ن ، وڵاتی روسیا له پلانییدا هه‌یه له ماوه‌ی داهاتوودا هۆتێلێكی 5 ئه‌ستێره له سه‌ر بۆشایی ئاسمان دروست بكات.
له هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌تدا هاتووه ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هوتێله تێچووه‌كه‌ی زۆره بۆیه ته‌نها كه‌سی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌توانن سه‌ردانی بكه‌ن ،هوتێله‌كه له 4 كابینه پێك دێت و هه‌ر كابینه‌یه‌ك رووبه‌ره‌كه‌ی دوو مه‌تر سێجا ده‌بێت،هه‌روه‌ها هۆلێكی گه‌وره‌ی ناوخۆیی تێدایه كه په‌نجه‌ره‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌خۆ گرتووه .
به هاوكاری هاورێیه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانبه‌ن رێگه به گه‌شتیاران ده‌درێت به پێ به‌سه‌ر بۆشایی ئاسماندا برۆن و ده‌توانن له دووری 350 كیلۆمه‌تر ه‌وه گۆی زه‌وی ببینن.
تێچووی دروستكردنی ئه‌و هوتێله 16,4 بۆ 26,2 ملیار رۆبلی روسییه و چاوه‌روان ده‌كرێت ماوه‌ی 2 ساڵی دیكه گه‌شته‌كان بۆ ئه‌و هوتێله ده‌ستپێبكات .
جێی باسه ، تێچووی گه‌شتكردنی ته‌نها كه‌سێك و مانه‌وه‌ی له هه‌فته‌یه‌ك بۆ 2 هه‌فته له‌م هوتێله 40 ملیۆن دۆلار ده‌بێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.