شێفی به‌ناوبانگی ئیتاڵی "ماسیمۆ بۆتۆرا" بریاریداوه بۆ ساڵی داهاتوو دوو چێشتخانه‌ی تایبه‌ت به هه‌ژاران بكاته‌وه و خواردنیش تیایاندا بێ به‌رامبه‌ر ده‌بێت .
له هه‌واڵێكی سكای نیوز هاتووه ،بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سه نه‌دارو بێ پاره‌كان بتوانن كۆنترۆڵی ژیانیان بكه‌ن ،"ماسیمۆ" ئه‌و دوو چێشتخانه‌یه ده‌كاته‌وه و خواردنه‌كانیش له پاشماوه‌ی كۆگا گه‌وره‌كان و چێشتخانه گه‌وره‌كان دروستده‌كات و خزمه‌تی هه‌ژارانی پێده‌كات .
ماسیمۆ ئاشكرایكردووه ئه‌و پاشماوانه‌ی كه خواردنیان لێ‌دروست ده‌كات بریتین له "پارچه نان،ئه‌و زه‌لاتانه‌ی خراپ نه‌بوون و تازه‌ن،ئه‌و مۆزانه‌ی ته‌نها ره‌نگیان قاوه‌یی بوون و فرێدراون" .
ناوبراو له ئێستادا خاوه‌نی 2 چێشتخانه‌یه یه‌كێكیان زۆر ناسراوه له "مۆدینا" یه له باكووری ئیتالیا ژه‌مه خواردنێك بۆ ته‌نها یه‌ك كه‌س تێیدا 250 یۆرۆیه ،ئه‌وه‌ی دیكه ته‌نها بۆ هه‌ژارانه ده‌كه‌وێته شاری میلانۆ خواردن تێیدا به خۆراییه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.