په‌یامی به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌بۆنه‌ی له دایكبوونی حه‌زره‌تی عیسا پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامیخوای له‌سه‌ر ) و سه‌ری ساڵی زاینی .
هاتنه‌وه‌ی یادی له دایكبوونی حه‌زره‌تی عیسا پێغه‌مبه‌ر ( سه‌لامی خوای له‌سه‌ر ) و سه‌ری ساڵی زاینی پیرۆز ئه‌كه‌م له‌هه‌موو گه‌لی كوردستان و عێراق و جیهان به گشتی و سه‌رجه‌م مه‌سیحیانی كوردستان به تایبه‌ت..
له‌خوای میهره‌بان ده‌خوازم ئه‌م بۆنه‌یه كه ساڵیادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌رێكی گه‌وره‌ی خودایه بكاته هۆی گێرانه‌وه‌ی پێكه‌وه ژیانی پێكهاته ئاینیه‌كان و سه‌قامگیری ئاشتی و ته‌بایی كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌پێدانی به‌ها ئاسمانیه‌كان و ته‌عالیم و رێنمایی یه بڵند و به‌ها باڵاكانی پێغه‌مبه‌رانی خودا سه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێ ..
به‌هیوای ساڵێكی پڕله خێر و خۆشی بۆ قه‌ره‌بووی ساڵێكی پڕ له چه‌ندین كێشه و قه‌یرانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی و ناوخۆیی ..
به‌رده‌وام بێ پێكه‌وه ژیانی شوێنكه‌وتووانی سه‌روه‌ران ( محمد و عیسا ) دروود و سه‌لامیان له‌سه‌ر.
هه‌موو ساڵێكتان پڕ له خێر و ئاسوده‌یی بێ ...
براتان
صلاح ا‌لدین محمد بها‌والدین
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.