ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هۆشدارى به لاھورى شێخ جەنگی ده‌دات و داواى لێكراوه لێدوانە دژەکانی بەرامبەر بە بەشێک لە سەرکردەکانی یەکێتیی ڕابگرێت.
بەپێی هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى باس‌نیوز كه له سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى نێو یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ده‌ستى كه‌وتووه، مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی ئاگادار کردوەتەوە سنوورێک بۆ لاھورى شێخ جەنگی دابنێن، بۆ ئەوەی چیتر لە میدیاکانەوە ھێرش ئاراستەی بەشێک لە سەرکردەکانی یەکێتی و پارت و لایەنە سیاسییەکان نەکات.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد: ”ئەو تۆمەت و ناوزڕاندنانەی لە قسەکانی لاهوور جەنگی هەیە، یەکێتی تووشی ئیحراجییەکی زۆر کردووە“.
لەمبارەیەوە جەزا سەعید، ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاندوه: "ئەنجومەنی ناوەند وەکوو ئۆرگانێکی فەرمیی یەکێتی، ھەموو دەسەڵاتێکی ھەیە کە ھەر ئەندامێکی خۆی پێچەوانەی پەیڕەو و پڕۆگرامی ئەنجومەن جووڵایەوە یان لێدوانی توندی دا، بەڵام بەو مەرجەی لێدوانەکەی ئاماژە بە تەشھیر و ناوزڕاندن بکات، لەو نێوەندەدا ئەنجومەنی ناوەند دەسەڵاتی ئەوەی ھەیە سزای بدات".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی ناوەندیی باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندى یه‌كێتى گوتەبێژی فەرمیی خۆی ھەیە و گوتەبێژەکە بۆی هەیە به‌ناوى یه‌كێتیه‌وه هه‌رقسه‌و لێدوانێك بدات.
ئەم هۆشدارییه دواى ئه‌وه دێت كه لاهورى شێخ جه‌نگى له دواى 16 ئۆكتۆبه‌ره وه‌و له چه‌ند هه‌فته‌ی پێشوودا لێدوانى توند‌و هێرش به‌رانه‌ى ئاراسته‌ى چه‌ند كه‌س ولایه‌نێك كردبوو به تایبه‌تى بۆ سەر پارتی دیموکراتی کوردستان، به‌و هۆیه‌وه‌ش ڕەخنەیەکی زۆر ڕووبەڕووی یەکێتی کرایەوە
سه‌رچاوه: باس‌نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.