بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وزیرانی ئیسڕائیل پێیوایه كه مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستنی و كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌روه‌ها ئیسلامی توندڕه‌و هۆكاره‌كانی راوه‌ستانی ره‌وتی ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن.
ناتانیاهۆ رۆژی رابردوو له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كابینه‌كه‌یدا وتی كه ئه‌وه فه‌ڵه‌ستینییه‌كانن مه‌یلی درێژه‌دان به ره‌وتی ئاشتییان تێدا نه‌ماوه.
هه‌روه‌ها وتیشی كه ئه‌و له ره‌وتی ئاشتی پاشه‌كشه ده‌كات و ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا پێشنیارێكیش بخاته به‌رده‌می ئه‌وا ئه‌و قبوڵی ناكات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل وتیشی: به‌ڕای من ئه‌مجاره ئیتر به ئاشكرا دیاره كه ئه‌و لایه‌نه‌ی حه‌زی لێ نییه ناكۆكییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، فه‌ڵه‌ستینییه‌كانن.
ئه‌مریكا هه‌فته‌ی رابردوو قسه‌یه‌كی گرنگی كرد كاتێك كه وتی ریشه‌ی ناكۆكییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئیسڕائیل نییه، به‌ڵكو ئێران و تیرۆریسمی پشتیوانیی كرا‌و له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه هۆكاره‌ن بۆ كێشه‌كانی ناوچه‌كه.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.