پاپا فرانسیس رێبه‌ری كاسۆلیكه‌كانی جیهان له وتاری تایبه‌ت به كریسمسی ئه‌مساڵ وێڕای ئاماژه به هاوشێوه بوونی بارودۆخی مریه‌م و یوسف به بارودۆخی په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران، داكۆكی له مافی ئه‌م كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه كرد و وتی مه‌رجی باوه‌ڕمه‌ندیی به ئایین رێزگرتن و قبوڵكردنی په‌نابه‌ران و كۆچبه‌رانه.
پاپا فرانسیس له وتاری كریسمسدا له كڵێسای په‌ترۆسی حهواریی له شاری ڤاتیكان وتی: ئێمه ئه‌مڕۆ شایه‌تی ئه‌وه‌ین كه گشت ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كان له شوێنه جیاجیاكانی جیهانه‌وه ناچار به جێهێشتنی وڵاتی خۆیان ده‌بن، ئه‌ویش به ئومێدی ئه‌وه‌ی كه له شوێنێكی دیكه‌ی ئه‌م جیهانه ژیانێكی باشتر بۆخۆیان پێكبهێنن.
پاپا له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا وتی كه خودا هه‌ندێكجار له دیارده‌ی جۆراوجۆردا جیلوه‌ی خۆی ده‌رده‌خات بۆ نموونه میوانێكی ناوه‌خت یان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به شارهكانماندا تێپه‌ڕ ده‌بن یان له ده‌رگای ماڵه‌كانمان ده‌ده‌ن.
دواتریش پاپا فرانسیس له‌سه‌ر گرنگی كریسمس و یارمه‌تی بێنه‌وایان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كریسمس كاتی ئه‌وه‌یه كه هێزی یارمه‌تی گه‌یاندن به كه‌سانی نیازمه‌ند ده‌بێت جێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ترس و تۆقین بگرێته‌وه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.