جیمی مۆرالیس سەرۆكی گواتیمالا رێنمایی بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە ئیسرائیل لە تەل ئەبیبەوە بۆ قودس دەركرد ، بەمەش ئەو وڵاتە یەكەم وڵات دەبێت كە پاڵپشتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بكات .
ئەم هەنگاوەش دوای چەند رۆژێك دێت كە حكومەتەكەی پشتگیری ئەمریكای كرد لە كۆمەڵاَەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان بەوەی قودس ببێتە پایتەختی ئیسرائیل .
لە بەیاننامەیەكدا مۆرالیس رایگەیاند كە بڕیاریداوە باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی بۆ قودس بگوازێتەوە دوای ئەوەی قسەی لە گەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل كردووە . گوتیشی تەواوی رێنماییەكانم داوەتە وەزارەتی دەرەوە بۆ ئەوەی فەرمانەكە جێبەجێ بكەن .
گواتیمالا لە نێوان ئەو 9 وڵاتەیە كە دەنگیان دژ بە بڕیارەكەی نەتەوە یەكگرتوەكان داوە كە داوای رەتكردنەوەی بڕیارەكەی ترەمپ دەكات ، 9 وڵاتەكەش بریتین لە تۆگۆ و هیندۆراس و ئیسرائیل و ئەمریكا و گواتیمالا و جوزری مارشال و میكرۆنیزیا و ناورۆ و بالاو .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.