Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 17:34

ئیتالیا سه‌ربازه‌کانی له‌ عێراق ده‌کشێنێته‌وه‌

راستە داعش لەناوچووە بەڵام ھەڕەشەی تیرۆر ھێشتا لەناونەچووە
کوردستان TV
100%

پاولۆ جێنتیلۆنی، سەرۆك وەزیرانی ئیتالیا رایگەیاند: پرۆژیەکیان داوەتە پەرلەمانی وڵاتەکەی بۆ کشاندنەوەی سەربازەکانیان لە عێراق.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەرۆك وەزیرانی ئیتالیا رایگەیاند كه‌ راستە داعش لەناوچووە، بەڵام ھەڕەشەی تیرۆر ھێشتا لەناونەچووە. 

هه‌روه‌ها وتیشی: ئەو سەربازانەی لە عێراق دەکشێنرێنەوە رەوانەی نایجیریا دەکرێن بۆ لەناوبردنی قاچاخچی و تیرۆریستانەكانی ئەو ناوچەیە. 

پاولۆ جێنتیلۆنی گوتی: سوپاس بۆ ئەو بەشدارییە گرنگ و کاریگەری ئیتالیا و بە دەستھێنانی دەستکەوتەکانی 2017 داعش لەناوچوو، بەڵام ھەڕەشەی تیرۆر لەناو نەچووە. هه‌روه‌ها پێویستە ھەوڵەکانمان بەردەوام بن بۆ لەناوبردنی ھەڕەشەکانی تیرۆر و رووبەروبوونەوەی ئەو قاچاخچیانەی بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکەن لە ئەفریقا. بۆ ئەو مەبەستەش ھێزەکانمان لە عێراقەوە دەگوازینەوە بۆ نایجیریا. ئەمە پرۆژەیەکی حکومەتە و دەدرێتە پەرلەمان بۆئەوەی پەسەندی بکات، ئامانج لێی رووبەرووبوونەوەی قاچاخچی و تیرۆریستەکانە لە ئەفریقا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.