Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 17:26

شەڕوپێکدادان لە نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا روویدا

تا ئێستاش تۆپخانەکانی تورکیا گەلی ڕەش و گوندی ئێشمێ و دەوروبەری کۆمەڵگای بەرمیزەو کانیەڕەش تۆپباران دەکەن
PKK
کوردستان TV
100%

شەوی ڕابردوو هێزەکانی پەکەکە لە نێوان گوندی کانیەش و چیای کتکین لە نزیک کۆمەڵگای بەرمیزە هێرشیان کردۆتە سەر لەشکری تورکیا کە ماوەیەکە لە سنووری کانیەڕەش ڕووبارۆک هاتوونەتە نێو خاکی هەرێمی کوردستان .

بەپێی زانیارییەکان لە کاتژمێر 4:30 تا کاتژمێر 6:00ـی بەرەبەیان شەڕوپێکدادان لە نێوان هەردوولا بەردەوام بووە و زیانەکانی شەڕی هەردوولا نەزانراون و بەڵام وەک سەرچاوەیەک لەو سنوورە ئاماژەی پێکرد هەلی کۆپتەرێکی سوپای تورکیا بەیانی لەو سنوورە نیشتۆتەوە و پێدەچێت کوژراو وبرینداری بردبێتەوە.

دوای شەڕو پێکدادانەکانیش لە ئێستادا تۆپخانەکانی تورکیا گەلی ڕەش و گوندی ئێشمێ و دەوروبەری کۆمەڵگای بەرمیزەو کانیەڕەش تۆپباران دەکەن .


 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.