Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 17:31

دوای داعش جارێکی تر جه‌ژنی کرێسمس ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ موسڵ

چەکدارانی داعش كلێسا وەکو بەندینخانە بەکاریان هێنابوو.
دوای داعش جارێكی تر جه‌ژنی کرێسمس ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ موسڵ
کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی بۆ زیاتر لە سێ ساڵ چەکدارانی ڕێکخراوی داعش خاکێکی ئێجگار زۆری عێراق و سوریایان کۆنتڕۆڵکردبوو كرستیانه‌كانی عێراق لە موسڵ بەمەبەستی ئاهەنگێڕان بەهۆی کرێسمسەوە گەڕانەوە بۆ كلێسا کە پێشتر چەکدارانی داعش وەکو بەندینخانە بەکاریان هێنابوو.  

هه‌روه‌ها په‌رستیاران گوتیان ئه‌مه‌ بۆ یه‌كه‌مین جاره‌ ئاهه‌نگ له‌م كلێسایه‌دا ده‌گێڕین دوای ئه‌وه‌ی داعش ده‌ستیگرت به‌سه‌ر ئه‌م شاره‌ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ زیاتر له‌ 200 هه‌زار كرستیانی ناچار كرد له‌ موسڵ هه‌ڵبێن گوتیشیان لەماوەی پڕۆسەی ڕزگارکردنەوەی موسڵدا کە نۆ مانگی خایاند ملیۆنێک خەڵکی دیکە لە شارەکە هەڵهاتن کە زۆربەیان موسوڵمان بوون. 

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد متمانه‌ی ته‌واویان نییه‌ به‌م شاره‌ و ترسی دووباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی داعشیان هه‌یه‌ تاوه‌كو ئێستا خێزانه‌ كرستیانه‌كان زۆر به‌ كه‌می ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ موسڵ.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.