حكومه‌تی تونس بڕیاریداوه رێگه بگرێت له هاتنی فڕۆكه‌كانی هێڵی ئاسمانیی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بیی بۆ ناو سنووری وڵاته‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌رپرسانی تونسی ده‌ڵێن له فڕۆكه‌خانه‌كانی ئیمارات ره‌فتاری نه‌شیاو به‌رامبه‌ر ئافره‌تانی وڵاته‌كه‌یان ئه‌نجامدراوه.
ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی تونس دوای ئه‌وه بوو كه ژماره‌یه‌ك ئافره‌تی تونسی رایانگه‌یاند كه دوای ئه‌وه‌ی كاتی فڕینی فڕۆكه‌كانیان به هێڵی ئاسمانیی ئیماراتی دواكه‌وتووه، ژماره‌یه‌ك له‌وان له‌چاو گه‌شتیارانی دیكه پشكنینێكی زیاتری پاسپۆرته‌كانیان كراوه، ئه‌وانیش ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان به حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان راگه‌یاندووه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م بڕیاره‌ی تونس دوو رۆژ دوای ئه‌وه بوو كه حكومه‌تی ئیمارات رێگه‌ی نه‌دا ئافره‌تێكی تونسی له خاكه‌كه‌یه‌وه بچێته‌وه وڵاتی خۆی.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه تا ئێستاش ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بیی هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به هۆكاری رێگریی له هاووڵاتییانی تونسی نه‌داوه، ته‌نانه‌ت له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی هێڵی ئاسمانیی وڵاته‌كه‌شیان بۆناو خاكی تونس هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بووه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.