عه‌مید دیدار عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پاسه‌پۆرتی هه‌ولێر به ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردتانی راگه‌یاند: وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به فه‌رمی بانگهێشتی هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم و ئیداره‌ی گه‌رمیانی كردووه بۆ ئاماده‌بوون له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق و چوار به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌رسێ پارێزگای هه‌رێم و ئیداره‌ی گه‌رمیان كه پێك دێن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسه‌پۆرت و نشینگه‌و كارتی زانیاری و ره‌گه‌زنامه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پاسه‌پۆرتی هه‌ولێر راشیگه‌یاند: لیوا دلێر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نشینگه‌و پاسه‌پۆرتی هه‌رێم سه‌رۆكی شانده‌كه‌ی كوردستانه و ئه‌مشه‌و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی ئه‌و چوار به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه به‌یه‌كه‌وه به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێ ده‌كه‌وین و یه‌ك پاكێجمان هه‌یه‌و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشكه‌شی وه‌زیری ناوخۆی عێراقی ده‌كه‌ین.
عه‌مید دیدار راشیگه‌یاند: ماوه‌یه‌كه ساردی كه‌وتووه‌ته ناو په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بۆ نوێكردنه‌وه‌و توندووتۆڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدایه.
گوتیشی: به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كێشه‌و كه‌موكورییه‌كانی خۆیان ده‌خه‌نه روو كه خۆی له نه‌بوونی ئۆتۆمبیل و ئامێره‌كانی تایبه‌ت به كاروباری به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان و بیناو باڵه‌خانه‌ی تایبه‌ت به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان و مه‌شق و راهێنانی ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیانه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشبردنی كاری ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: به‌غدا خۆی داوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ى كردووه و ئه‌گه‌ر وه‌زیری ناوخۆی عێراق راسته‌وخۆ ئاماده‌بێت كێشه‌كانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.