له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی پارتی كرێكارانی كوردستان له قه‌ندیل 23ی دیسه‌مبه‌ر ئه‌نجومه‌نێكی خۆسه‌ری به ناوی ئه‌نجومه‌نی گه‌ل دامه‌زرا.
له گوندی لێوژێی بناری قه‌ندیلی سه‌ر به ناحیه‌ی ناوده‌شت له ئیداره‌ی راپه‌رین له 23ی دیسه‌مبه‌ردا به‌رپرسانی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی گونده‌كانی بناری قه‌ندیل كۆبوونه‌ته‌وه‌و بریاری دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێكیان ده‌ركردووه به ناوی ئه‌نجومه‌نی گه‌ل
له‌م باره‌یه‌وه عه‌بدولحه‌مید عه‌بدولڵا به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئیداره‌ی راپه‌رین به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: زانیاری دروستمان له‌به‌ر ده‌ست نییه له‌باره‌ی ئه‌و ئه‌نجومونه‌وه به‌ڵام پێشتریش ئه‌وان خۆیان سه‌رپه‌رشتی بناری قه‌ندیلیان كردووه و شاره‌وانی بناری قه‌ندیلیان هه‌بووه
گوتیشی : پێم وایه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی باس ده‌كرێت ته‌نیا ناوگۆرینه له شاره‌وانی بناری قه‌ندیله‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی گه‌ل
گوتیشی: ئێمه ئێستا‌و پێشتریش له‌و بناره ده‌سه‌ڵاتمان نه‌بووه به نموونه ئه‌گه‌ر كاره‌بامان بۆ گوندێكی بناره‌كه رابكێشایه ده‌بوو رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌وان بكه‌ین و به مۆڵه‌تی ئه‌وان بچینه گونده‌كه‌و خزمه‌تگوزارییه‌كه بگه‌ێنین.
سه‌باره‌ت به‌كاردانه‌وه‌ی ئیداره‌ی راپه‌رین به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئیداره‌ی راپه‌رین رایگه‌یاند: ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك حه‌ز ناكه‌ین و له‌گه‌ڵ دروستبوونی كانتۆن و ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه نین و كوردستان یه‌ك به‌شه‌و ئه‌و ئه‌نجومه‌ن و كانتۆنانه پێویست ناكات.
گوتیشی: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتمان هه‌بێت به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه خۆسه‌رییه ناده‌ین له ناوچه‌كه و ئه‌گه‌ریش ئه‌وان بیانهه‌وێت خۆیان بسه‌پێنن ئه‌وا ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به جدی بێنه سه‌ر خه‌ت و ئه‌و پێشێلكارى و جوداكاریانه بوه‌ستێنن و رێگه‌یان پێ نه‌ده‌ن سه‌روه‌رى خاكى هه‌رێمى كوردستان ژێرپێ بخه‌ن .
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه نه‌هرۆ عه‌بدوڵا به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ناوده‌شت به سه‌ته‌لایتی كوردستان رایگه‌یاند: بێ ئاگاین له‌باره‌ی دروستبوونی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه.
گووتیشی: ێستا له كۆبوونه‌وه داین و یه‌كێ له ته‌وه‌ره گرینگه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش دروستبوونی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه خۆسه‌رییه ده‌بێت له‌لایه‌ن پارتی كرێكارانی كوردستان راگه‌ێندراوه.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه ئه‌نجومه‌نی گه‌ل له به‌یاننامه‌كه‌یاندا ناوچه‌كانی بناری قه‌ندیلی سه‌ر به ناحیه‌ی ناوده‌شتی سه‌ر به ئیداره‌ی راپه‌رین و خودی ناحیه‌كه‌شی خستووه‌ته ژێر ركێفی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.