Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 08:42

له‌رواندز ده‌یان په‌یکه‌ر بۆ که‌سایه‌تییه‌کانی جیهان و کوردستان دروست ده‌کرێت

مامۆستا زرار مسته‌فا، یه‌كێكه‌ له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌
paekar-rwandz
کوردستان TV
100%

م. دانا مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی رواندز راگه‌یاند: چه‌ندین په‌یكه‌ر له‌به‌ر ده‌ستی قوتابییانماندایه‌، هه‌ندێكیان ته‌واو كراون و هه‌ندێكیشیان كاریان تێدا به‌رده‌وامه‌، په‌یكه‌ری كه‌سایه‌تیی جیهانی وه‌ك بابه‌تی خوێندن دروست كراون، ئه‌گه‌ر توانا داراییه‌كانمان رێگامان پێ بدات په‌یكه‌ری كه‌سایه‌تییه‌كانی رواندز به‌ كه‌ره‌سته‌ی باش دابڕێژین.

په‌یكه‌ری سێ كه‌سایه‌تیی دیاری ده‌ڤه‌ره‌كه‌  كه‌ نیازین دورست بكه‌ین بریتنین له‌، سمایل به‌گی رواندزی، كه‌ له‌ سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا كه‌سێكی دیار و به‌ناوبانگ بووه‌ له‌ سنووره‌كه‌ و كوردستان و عێراق، هه‌روه‌ها مامۆستا زرار مسته‌فا، یه‌كێكه‌ له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه‌ ده‌یان ساڵه‌ خزمه‌ت به‌ بواری موزیك و ئاوازی كوردی ده‌كات، كه‌سێكیش له‌ بازاڕی رواندز به‌ (وه‌رداش) ناسراوه‌، به‌ لای ئێمه‌وه‌ زۆر تایبه‌تمه‌نده‌ و ده‌بێت رێز له‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ بگیرێت، چونكه‌ به‌ به‌رده‌وام خه‌ریكی پاككردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌یه‌، به‌مه‌ش بووه‌ته‌ خۆشه‌ویستی خه‌ڵك و ناوبانگی ده‌ركردووه‌.

شایانی باسه‌ به‌ هاوكاری  سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی رواندز بۆ دیاریكردنی شوێن بۆ دانانی په‌یكه‌ری ئه‌م سێ كه‌سه‌ ناسراوه‌ داده‌نرێت.

كوردستان تیڤی / كامه‌ران حاجی

 

 

 

 

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.