Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 19:30

له‌ ئه‌نجامی هێرشێکی خۆکوژی له‌ کابول 9 که‌س کوژران

داعش به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌یان له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌
کوردستان TV
100%

له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی خۆكوژیدا له‌ كابۆلی پایته‌ختی ئه‌فغانستان نۆ هاووڵاتی بوونه‌ قوربانی.

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مرۆ له‌ كابۆل هێرشێكی خۆكوژی كرایه‌ سه‌ر هاوڵاتیان له‌ نزیك ناوه‌ندی سه‌رۆكایه‌تیی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌فغانستان و له‌ ئه‌نجامدا شه‌ش هاووڵاتی كوژران و سێ هاووڵاتی دیكه‌ش برینداربوون.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ش به‌رپرسانی ئاسایشی ئه‌فغانستان ئاشكرایان كردووه‌، خۆكوژه‌كه‌ نه‌وجه‌وانێكی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان بووه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رزی به‌ریتانیش ڕایگه‌یاندووه‌، چه‌ته‌كانی داعش له‌ سایته‌كانی خۆیاندا به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌یان له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.