Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 19:30

به‌هۆی پێکدادانی په‌که‌که‌ و سوپای تورکیا دوو سه‌رباز کوژران

له‌به‌رامبه‌ردا توركیا باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ تۆپباران ده‌كات
کوردستان TV
100%

شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) و سوپای توركیا له‌ ناوچەی هەکاری دروست بووه‌ و كوژران و برینداریش له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌.

ئەمڕۆ دووشەممە سوپای تورکیا رایگه‌یاند، لە هێرشێکدا کە لە لایەن چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستانەوە ئەنجام درابوو دوو سەربازی تورک کوژراون و سەربازێکیش برینداربووە.

دوای ئه‌وه‌ی هێزەکانی تورکیا ئۆپەراسیۆنی سه‌ربازیان لە ناوچەی هەکاری باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە ئەنجام دا، له‌ هێرشێكی په‌كه‌كه‌ دوو سه‌ربازیان كوژران.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌م سنووره‌ رایگه‌یاند له‌ به‌یانییه‌وه‌ تا ئێستا تۆپبارانی توركیا بۆ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ له‌ سنووری كانیه‌ڕه‌ش به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.