Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 19:35

پۆلیسی راپەڕین: پێویسته‌ ڕێگە نه‌درێت دەستدرێژی بکرێتە سەر سەروەریەکان

پۆلیسی راپەڕین ڕاگەیەندراوێك بڵاو دەكاتەوە
کوردستان TV
100%

پۆلیسی راپەڕین سوپاسی هەموو لایەك لە دەڤەرەكەیان دەكەن كە لە هەوڵی ئاساییكردنەوەی بارودۆخەكەدا بوون و لە ئێستاشدا ژیانی هاووڵاتیان ئاسایی بۆتەوە، رایدەگەیەنێت بەهەوڵی هەمولایەك لە ئێستادا لەسنورەكەیان ژیانی هاووڵاتیان ئاسایی بۆتەوە.

لیژنەی باڵای ئەمنی دەڤەری ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێكی دەڵێت، كوردستان بە گشتی بە بارودۆخێكی هەستیار و مەترسیداردا تێدەپەڕێت، بۆیە پێویستە و ئەركیشە لەسەرشانمان هەوڵی ڕژد و دڵسۆزانە بدەین بۆ ڕەواندنەوە و دوورخستنەوەی ئەو مەترسیانەی، كە هەن.

ئەمڕۆ دووشەممه‌ لە راگەیەندراوێكدا لیژنەی باڵای ئەمنی دەڤەری ڕاپەڕین هاتووە، كوردستان بە گشتی بە بارودۆخێكی هەستیار و مەترسیدار تێدەپەڕێت، بۆیە پێویستە و ئەركیشە لەسەرشانمان هەوڵی ڕژد و دڵسۆزانە بدەین بۆ ڕەواندنەوە و دوورخستنەوەی ئەو مەترسیانەی هەن وە پێویستە هەمووان لەو ئاستەدا بین بۆ پاراستنی ئەو دەستكەوتانەی بە خوێنی هەزاران تێكۆشەر و ڕۆڵەی ئەم گەلە بەدەست هاتوون.

لە بەشێكی ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، ناكرێت ڕێگە بدرێت لەژێر هیچ پاساوێكدا دەستدرێژی بكرێتە سەر سەروەریەكان و مێژووی ئەم وڵاتە و لەگەڵ سەرجەم داواكارییە ڕەواكانی خەڵكیداین بۆ باشتركردنی ژیان و گوزەرانیان و دابینكردنی سەرجەم مافەڕەواكانیان، هەموو خۆپیشاندان و گردبوونەوەیەكی مەدەنی و هێمنانە بەمافی ڕەوای هەموولایەك دەزانین، دوور لە كاری تێكدەرانە و توندوتیژی و هەڵكوتانە سەر دام و دەزگە حزبی و حوكمی.

لیژنەی باڵای ئەمنی ڕاپەڕین ئاشكرای دەكات ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕوویان دا دووربوو لە هەموو كارێكی شارستانی و مەدەنیانە، كە بووە هۆی سووتانی چەندان بارەگەی حزبی و حكوومی و بە ئامانج گرتنی ماڵی هاونیشتمانیان، لە هەمووی زیاتر جێگەی داخ و ناخ هەژێنتر شەهیدبوونی دوو لاوی خوێنگەرمی دەڤەرەكەمان بوو، لەگەڵ برینداربوونی چەندان هەڤاڵی هێزە تەناهییەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.