Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 21:13

باندێک به‌دراوی ساخته‌وه‌ ده‌ستگیرده‌کرێت

پاش لێكۆڵینه‌وه دانیانناوه‌ به‌ تاوانه‌كه‌یان
کوردستان TV
100%


ئاسایشی راپەرین بە تۆمەتی مامەڵەكردن بەپارەی ساخته‌ و دزیكردن  5 كەسیان لەشاری قەڵادزێ دەستگیركرد، پاش لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا دانیانناوه‌ به‌ تاوانه‌كه‌یانداو به‌ بڕیاری دادوه‌ر هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌ندكراون و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.

لەو بارەیەوە شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەرین رایگەیاند دوای ئاگاداركردنەوەیان لەبوونی بڕە پارەیەكی ساخته‌ واتا (تەزویر) لەناو بازاڕ و شوێنە گشتیەكانی شاری قەڵادزێ توانرا سێ كەس دەستگیربكرێن كە دوای دەستگیردنیان دانیان بەتاوانەكەیاندا نا.

لە لایەكی ترەوە لە راگەیەندراوێكدا ئاسایشی راپەرین دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری بەتۆمەتی دزی راگەیاندووە و ئاماژەی بەوەكردووە تۆمەتبارەكان دانیشتووی چەمچەماڵن بۆ دزیكردن روویان لە سنووری قەڵادزێ كردووە و پێشتریش چەند تاوانی دزیان لە رانیە و چەمچەماڵ و تەكیە ئەنجامداوە.

ئاسایشی راپه‌ڕین ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، بانده‌كه‌ پێكهاتبوون له‌ سێ كه‌س كه‌ دوو ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلێكیان پێبووه‌ و پاش لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا دانیانناوه‌ به‌ تاوانه‌كه‌یانداو به‌ بڕیاری دادوه‌ر هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌ندكراون و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.