Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:29

له‌ مۆسکۆ پاسێک 13 که‌س ده‌کاته‌ قوربانی

پۆلیس ره‌تكیرده‌وه‌ی كه‌ ئه‌و رووداوه‌ كاری تیرۆرستی بێت
کوردستان TV
100%


پاسێكی نه‌فه‌ر هه‌ڵگر خۆی ده‌كات به‌ بازاڕێكی ژێر زه‌ویدا له‌مۆسكۆ و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ 5 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و  8 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌پێی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی روسیا، رووداوه‌كه‌ به‌هۆی له‌ده‌ستدانی كۆنترۆڵی ئۆتۆمبێله‌كه‌وه‌ له‌لایه‌ن شۆفێره‌كه‌وه‌ روویداوه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی 5 كه‌س له‌و رووداوه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ 8 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

رووداوه‌كه‌ له‌ نزیك وێستگه‌یه‌كی میترۆ له‌ رۆژئاوای مۆسكۆ روویداوه‌و به‌پێی وته‌ی چه‌ند شایه‌تحاڵێك پاسه‌ نه‌فه‌ر هه‌ڵگره‌كه‌ به‌ خێراییه‌كی زۆر خۆی كردووه‌ به‌ ناو بازاڕێك كه‌ له‌ژێر زه‌ویدا بووه‌.

هه‌روه‌ها پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و رووداوه‌ كاری تیرۆرستی بێت و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ شۆفێری پاسه‌كه‌ ده‌ستگیر كراوه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.