سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، رایده‌گه‌ێنێ: چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه نه‌ك ته‌نها توركیا به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی نیشتمانی عێراق و ئێرانیش ده‌كات.
ئیسماعیل قاره‌مان، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، عه‌لی لاریجانی كۆبووه‌وه و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه رایگه‌یاند :خۆشحاڵم به‌وه‌ی له دوایانه‌دا هه‌نگاوی به‌رجه‌سته نراوه له‌گه‌ڵ ئێران به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و كۆچی نایاسایی و ئاسایشی سنوور.
گوتیشی: په‌یه‌ده، یه‌په‌گه كه درێژكراوه‌ی په‌كه‌كه‌یه له سووریا بریتییه له سه‌پاندنی ئه‌مری واقیع به شێوه‌یه‌كی نایاسایی له ناوچه‌كه‌دا و داگیركردن و تێكدانی دیموگرافیای ناوچه‌كه.
ئیسماعیل قاره‌مان ئاشكراشی كرد كه چالاكییه‌كانیپه‌كه‌كه نه‌ك ته‌نها توركیا به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی نیشتمانی عێراق و ئێرانیش ده‌كات.
هاوكات سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران عه‌لی لاریجانی رایگه‌یاند: كه ئه‌وان توركیا وه‌ك وڵاتێكی هاوسێی و برا ده‌بینن، راشیگه‌یاند كه هه‌ره‌چه‌ند جیاوازی بۆچوون له چه‌ند پرسێك له نێوانیاندا هه‌یه، به‌ڵام به‌رێگه‌ی دیالۆگ ئه‌م جیاوازیانه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
لاریجانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئێران هاوڕایه له‌گه‌ڵ توركیا به‌وه‌ی كه په‌یه‌ده هه‌ڕه‌شه له یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا ده‌كات.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.